راچڵەكین-
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتماین كوردستان، هەڵوێستی حزبەكەی لەسەر دەنگۆی دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 سەعدی ئەحمەد پیرە، بەمیدیای فەرمی یەكێتی راگەیاند، ئەگەر ئەو هەموو پارەیە لەبەردەستە بۆ دووباركردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ قەرزەكانی خەڵك نادرێتەوە:" ئەو هەموو مانگە قەرزداریت قەرزەكانی خەڵك بدەوە، ئەوانەی بەناوی پاشەكەوت كۆتكردووەتەوە."
" لەجیاتی ئەوەی هەڵبژاردنێكی بێ بنەماو بێ ناوەرۆك دووبارە بكەیتەوە، تەنها بۆ تێركردنی هەندێك خواستی ناتەندروست، من پێم وایە قەرزی خەڵك بدەینەوە باشترە." سەعدی پیرە وادەڵێت.
پیرە، زیاتر دەدوێت و دەڵێت:" دەبێت بزانرێت هەڵبژادن بۆ چ مەبەستێك دووبارە دەكەنەوە، چیبووە؟ بەنیازی چین؟ ئێستا هەڵبژاردن ئەنجامدرا، چی گۆڕاوە لە كورسییەكان؟ هیچ."
" هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامبدرێتەوە، هیچ ناگۆڕێت، ئەوەی كە دەكرێت تەنها پارەیەكی زۆری ئەم میللەتە وەك پارەكانی تر بەفیڕۆ دەدەیت."
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی بەدەستهێنانی كورسی سێیەمی یەكێتی لە بازنەی هەولێرو هەڵوێستی پارتی و میدیاكانی لەوبارەیەوە دەڵێت:" تل دوێنێ ئەنجامەكان بەفەرمی راگەیەندرا، هەندێك كەناڵی نزیك لەپارتی نەهاتنە ژێر بار.. بەتایبەتی كورسی سێیەمی هەولێر، بووە كەسەرێكی گەورە لەسەر دڵیان، ئێستاش كە باس دەكەن دەڵێن بەدەنگێكی كەم ئەو كورسییە هاتووە، دەنگەكە یەك دەنگیش بێت كورسییەكە."