پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 126

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەستگیركردنی سەرپێچیكارێكی راگەیاند كە لەنێو شەقامەكاندا سەركێشی بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە كردبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2025 پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، دوای بڵاوبونەوەی گرتەڤیدیۆی ئۆتۆمبیلێك لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان  كەبەهۆیەوە ناڕەزایی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجەی لێكەوتەوە  كەتێیدا دەردەكەوێت  شۆفێری ئۆتۆمبیلێك  لە نێوشەقامێكی گشتی ناوشاردا سەركێشی بەئۆتۆمبیلەكەیەوە دەكات و بەهۆیەوە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بەخۆیی ومەترسی دروستكردن بۆ شۆفێرانی نێوشەقامەكە.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوەیەكی وردو و  بەدواداچون لەسەرئەو ڕووداوە  توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی ناوشار بنكەی پۆلیسی هەڵەبجە بەبڕیاری  دادوەری لێكۆڵینەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە بەناوی (ڕ. ع. م) تەمەن 25 ساڵ بەمادەی 493 ی.س.ع دەسگیر بكرێت  و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەكەدا بگیرێت، لەئێستادا ڕاگیراوە لەبەشی پۆلیسی ناوشار.

پۆلیسی هەڵەبجە داوا لەشۆفێران دەكات خۆیان بەدوربگرن لەكاری ناشارستانی و نایاسایی بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەردا دەگیرێتە بەر.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن