مەكتەبی سیاسی پارتی هۆشداریی لە گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردن دەدات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 290

راچڵەكین -

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشداریی لە گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەدات و رایدەگەیەنێت: لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە ڕاگەیەندراوەكان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە، هەڵوێستی سیاسیی جدیمان دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-11-2025، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیەندراوێك بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، هەروەكو ئاگادارن پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ لە ڕێكەوتی 11-11-2025، لە كەش و هەوایەكی دیموكراسیانە و ئازادانە و بە ڕێكوپێكی و شەفافانە ئەنجامدرا و، لیست و قەوارە سیاسییەكان و كاندیدی كۆتاكان بەگوێرەی یاسا بەركارەكان و ڕێنماییەكان بەشدارییان كرد. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دوای ئەنجامدانی ڕێكارە یاساییەكان ئەنجامی كۆتایی بەشێوەیەكی فەرمی ڕاگەیاند. 

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكدا هاتووە، "ئێستاش لێرە و لەوێ گوێبیست دەبین كە هەواڵێك هەیە بۆ دەستوەردان لە ئاكامی هەڵبژارد، بەتایبەتی كۆتاكان و گۆڕینی ئاكام و ئەنجامەكان! ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنین، كە بەهیچ شێوەیەك دەستوەردان و گۆڕینی ئاكامەكانی هەڵبژاردن بە گشتی و كۆتاكان بەتایبەتی قبوڵكراو نییە و، بە هێڵی سووری دادەنێین. لە ئەگەری دەستوەردان و گۆڕانكاری لە ئەنجامە ڕاگەیاندراوەكان لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەڵوێستی سیاسی جدیمان دەبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن