راچڵەكین-
بە دروشمی"با داهێنانەكان لە پێناو جوانی و بەها مرۆییەكاندا بن"، بنكەی روناكبیریی گەلاوێژ 28 هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خۆی لەشاری سلێمانی ساز دەكات، فێستسڤاڵەكە تا 22ی11 بەردەوام دەبێت.
بەپێی كارنامەی فێستیڤاڵەكە، ئاهەنگی كردنەوەی فێستیڤاڵ لە سلێمانی كاتژمێر 3:00 دوانیوەڕۆ لە تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت، پانێڵ و سیمینارەكان لە هۆڵی چێوار لە سەعات 9:30 دەقیقەی بەیانی تا 3:00 دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.
رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵ:
لە تەلاری هونەر كاتژمێر 3:00 دەستبەكارەكانی دەكات، بەم شێوازە:
وتاری بنكەی رووناكبیری گەلاوێژ لەلایەن د. ئیبتیسام ئیسماعیل قادر.
وتاری حكومەتی هەرێمی كوردستان.
نمایشی فیلمێكی دیكۆمێنتاری لە بارەی بنكەی ڕووناكبیریی گەلاوێژەوە لەلایەن كەناڵی كوردساتەوە.
خوێندنەوەی دەقێكی شیعری لەلایەن شاعیری كورد یلماز ئۆدۆباشی
خوێندنەوەی دەقێكی شیعری لەلایەن شاعیری ئەرمەنی سەیران جەلاد
خوێندنەوەی دەقێكی شیعری لەلایەن شاعیری میسری ئەحمەد شەهاوی
خوێندنەوەی دەقێكی شیعری لەلایەن شاعیری فارسی عەبدولجەبار كاكائی
بەخشینی خەڵاتی زێڕینی گەلاوێژ.
پێشكەشكردنی( لالە عەبدە و قەرەنی جەمیل) بۆ هونەری شێوەكاری
پێشانگای كتێب بۆ ژمارەیەك دەزگای چاپەمەنی( كوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی).
كات:8:00ی شەو- سینەما سالم نمایشی فیلمی( زەوی سەخت و ئاسمان دوور) تایبەت بۆ میوانی فێستیڤاڵ.
رۆژی دووەم: دیداری( ئازاد مارف) بۆ شیعر
كات 9:30-10:30ی سەرلەبەیانی.
كۆڕگێڕ: سوهەیب فاروق
پەیكەری بڕۆنز- هەڵۆ محەمەد عەلی- مەخمور
نوتێكی سپی- ئازاد بەهین- ئەڵمانیا
هەبوو نەبوو من، هەیە و نییە تۆ- هاودەنگ سەباح- هەولێر.
بایپۆڵار- میران سەعدوڵڵا- چەمچەماڵ
ئاوێنەیەك لەبەردەم پەندەرەی دوێنێدل- نیاز حەمەد ڕەشید- داقوق.
تەڕە شەوێك- شلێر ئارۆشا- كامێران
رۆحا سێدارەبوویی- گرین نازی عەبدولباقی- دهۆك
سێ ساڵام- گوڵاڵە دروودیان- سنە
ئەو عەلاگانەی ڕۆژانێك میوانی ناو ماڵبوون- ڕووزار ئەحمەد- داقوق.
تا خوار بەدووریتا دێمە شیعر- ئارام عەبدولعەزیز- دەربەندیخان.
ئاسمانی خنیكیای- سەلمان خوداموداری- سنە
خودا- سەلام خەلیفە- كفری.
تەوەری فێستیڤاڵ: زیرەكی دەستكرد و كاریگەری لەسەر دنیای رووناكبیریی
رۆژی دووەم
پانێڵی یەكەم:
كات10:30-11:30 سەرلەبەیانی
كۆڕگێڕ: د. شیلان فەتحی
خاوەندارێتی هزری دۆزەكانی كۆمەڵ لە تەكنیكەكانی زیرەكی دەستكرددا- د. كازم ئەلمیقدادی
كاریگەری زیرەكی دەستكرد لەسەر ئاستی زمانەوانی و بەكارهێنەران- د. هەیسەم قوتب
ترس لە كۆتایی مرۆڤ: لە ئەدەب و فەلسەفە لەسەردەمی زیرەكی دەستكردا- عەلی بەدر.
رۆژی دووەم- پانێڵی دووەم، كات 11:40-1:00ی دوانیوەڕۆ
كۆڕگێڕ: محەمەد شێخ عوسمان
ڕۆشنبیری نوێ و زیرەكی دەستكرد بۆ پێكهێنانی هۆشیاریی زانینی جیاواز- د. محەمەد كەریم ئەلساعدی.
بەراوردكارییەكی شیكاری: میتۆدی( دانانی میوزیك) لە نێوان هزری مرۆڤ و زیرەكی دەستكرددا- د. ئامانج غازی.
دووبارە هەڵسەنگاندنی پەروەردە و فێركردن لەسەردەمی زیرەكی دەستكرددا- د. ریتا نەجیب نەفاع
زیرەكی دەستكرد لە نێوان ئەفسانە و ڕاستیدا- ئیهاب عەدنان.
رۆژی دووەم- پانێڵی سێیەم كات:3:00-4:30ی پاشنیوەڕۆ
كۆڕگێڕ: جەواد حەیدەری
ئێستا كۆتایی جیهان: زیرەكی دەستكرد، كولتور و خەیاڵی دەروونی- فەرهاد شەمسیان.
زیرەكی دەستكرد، وەرگێڕانی مرۆی و ئامێڕی- مەسعود بابایی
لە فرانكشتاینەوە تا ئالگۆریتم: كارلێكی ئەدەبیات و زیرەكی دەستكرد لە پێناسەكردنەوە چەمگی ئافراندندا- فریشتە حەبیبی
كاریگەری زیرەكی دەستكرد لەسەر هونەری شێوەكاری- د. نیاز عوسمان.
دیداری ( ئەحمەد خەڵەف) بۆ چیرۆك
من كاتژمێرەكەی مەچەكی بووم- كازیوە محەمەد رەسوڵ- سلێمانی
كاتژمێر- نیما حوسەینی- بۆكان
ماسالا دوسا- هێمن حەمە تۆفیق- چەمچەماڵ
لە تیلماسكی شكاوی پەنجەرەیەكەوە- زایەر زەنگەنە- سلێمانی
سرۆدا زێر خەزالێ رەقسەك د ناڤبەرا وەهم و حەقیقەتێ دا زانا واحد رەمەزان- دهۆك
پۆست ئەلزەهایمەر- عەلی حەسەن – كەلار
لە پەنجەرەی پەنابەرێكەوە- جەلال ئەلیاسی- سوید
( ئەم چیرۆكانە لە فێستیڤاڵدا ناخوێندرێنەوە).
دیداری(كەمال غەمبار) بۆ لێكۆڵینەوە
رۆژی سێیەم:
كات:9:30- 11:15 سەرلەبەیانی
كۆڕگێڕ: د. محەمەد تاتانی
زیندووكردنەوەی كەسایەتی نەتەوەیی لەرێگەی ڕۆمانی بایۆگرافییەوە،ڕۆمانی( ئەو هاوارەی نەبیسترا)ی – ئارام محەمەد بە نموونە- د. دیلان سەلام حەمەفەرەج- هەڵەبجە.
هۆرە لە رووی بنیادی موزیكی و مێژوویەوە- سەركەوت بورهان- ڕانیە
ئیستاتیكای مردن لە دیوانی( رەنگدان)ی شێركۆ بێكەسدا- توانا نەوشیروان محەمەد- زەڕایەن.
پێوانەكردنی تراوما لای ژنانی خەتەنەكراو- محەمەد خدر قادر- سۆران
لێكۆڵینەوەی دەقئاوێزانی بەرهەمەكانی( پیت مۆندریان)ی نیگاركێش لەسەر بنەمای تیۆریای ترانستێكستوالیتی ژیرارد ژێنێت- كۆسار رەشید ئەمین- سلێمانی
ژنێن كوردیێن ماڵباتا میرێن میرگەها بەهدینان- هێرش كەمال ڕێكانی- دهۆك.
لێكۆڵینەوە لە توخمە گرۆتێسكییەكان وەك هێمای بەرخۆدان لە چێشتی مجێوری هەژاردا- رەشید ئەحمەدی فەر، ناهید نووربەخش- سنە.
لە هەڵهاتنەوە بۆ شەهیدبوون، ئاڵەنگاریی شوناس لە ڕۆمانی( ڕێبوارێكی سەرگەردان)دا مەحمود عەبدولكەریم باجەلان- عەربەت.
رۆژی سێیەم
كات:11:30 -12:00ی نیوەڕۆ
مەراسیمی ئیمزاكردنی چەند كتێبێك
ئەفسانەی زیرەكی دەستكرد- ئیهاب عەنان
ئەدەبی پۆرترێتی و فۆتۆیی، ئەدەبی میتافیزیكی- سالار حسێن كەریم- چاپكراوی بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ.
ئەستێرەی ناوخۆیی- وەرگێڕانی: محێدین مەحمود- چاپكراوی بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ.
مەراسیمی كۆتایی فێستیڤاڵ - كات: 3:00ی پاشنیوەڕۆ
خوێندنەوەی چەند دەقێكی شیعری شاعیری گەورە( شێركۆ بێكەس) لەلایەن هەڵۆ بێكەس.
پێشكەشكردنی تابلۆیەكی هونەریی لەلایەن تیپی هونەری میللی سلێمانی
وتاری كۆتایی فێستیڤاڵ لەلایەن سەرۆكی بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ (د. ئیبتیسام ئیسماعیل قادر)
رێزلێنانی چەند شوێن و لایەنێك كە هاوكاری فێستیڤاڵ بوون.
وتاری لیژنەكانی هەڵسەنگاندن بۆ هەرسێ بەشی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ( لێكۆڵینەوە، چیرۆك، شیعر).
مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتی یەكەم و دووەم و سێیەمی لێكۆڵینەوە و چیرۆك و شیعری بیستوهەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ.
كۆتایی فێستیڤاڵ.
بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ لە ساڵی 1996 لە شاری سلێمانی دامەزراوە، رێكخراوێكی رووناكبیریی گشتییە بایەخ بە ئەدەب و فیكر و كولتوری رۆشنگەری دەدات.
ناوی گەلاوێژ وەك رێزلێنان و پێزانینێك بۆ مامۆستای روناكبیر ئیبراهیم ئەحمەد دانراوە، كە لە ساڵانی 1939-1949 گۆڤاری گەلاوێژی لە شاری بەغداد دەركردووە.
س/ پیوكەی میدیا