راچڵەكین-
لەئاكامی دەمەقاڵەی نێوان دوو گەنج لە بازاڕی عەلوەی سلێمانی كە هەردووكیان هاوڕێ بوون، یەكێكیان ئەوی تریان دەكوژێت.
چەند شایەتحاڵێك بە راچڵەكین-یان راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەیینی 21ی تشرینی دووەمی 2025 دوو شۆفێری بارهەڵگر كە هەردووكیان هاورێی یەكتر بوون و باریان لەكەلارەوە هێناوە بۆ عەلوەی سلێمانی، دوای دروستبوونی دەمەقاڵە لەنێوانیاندا، یەكێكیان ئەوی تر بە دەڕنەفیز دەكوژێت و دواتر خۆشی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، رووداوەكە بەهۆی ئەوەوە بووە، كە ئەو دووگەنجە لەرێگادا بەرەو سلێمانی، بە ئۆتۆمبێلەكانیان دەستیان شكاندووەتەوە سەر یەكترو كە گەیشوونەتە عەلوەی سلێمانی بەشەڕهاتوون و دواتر ئەو رووداوەی لێكەوتووەتەوە.
گەنجە كوژراوەكە ناوی هێرش محەممەد-ەو تەمەنی 24 ساڵە، دوای ئەنجامدانی توێكاری، تەرمەكەی رادەستی كەسوكاری كراوەتەوەو بردراوەتەوە بۆ كەلار.
هێرش محەممەد