راچڵەكین -
هەردوو پارێزگای كەربەلا و واست بڕیاریاندا رۆژی سێشەممە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، بكرێتە پشووی فەرمی.
دیوانی هەردوو پارێزگای كەربەلا و واست، لە دوو راگەیەندراوی جیادا بڵاویانكردەوە، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، كچی پێغەمر محەمەد (د.خ) و هاوسەری ئیمام عەلی كوڕی ئەبو تاڵب، بڕیاردرا رۆژی سێشەممە 25-11-2025، بكرێتە پشووی فەرمی لە فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكانی هەردوو پارێزگا.
وەك لە دوو راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پشووەكە فەرمانگە ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوەو دەوامی فەرمابەرانی ئەو فەرمانگەیانە ئاسایی دەبێت.