شەڕی نێوان دوو بنەماڵە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

عێراق

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1338

راچڵەكین -

لەباشووری عیراق بەهۆی كێشەی زەوی كشتوكاڵى و بەشە ئاو، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە دروستدەبێت و بەهۆیەوە 17 كەس كوژران و بریندار بوون.

فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای میسان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 15-11-2025، لە گوندی خەشان-ی سەر بە قەزای عەلی غەربی، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و هێزەكانی پۆلیسیش بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕەكە، گەیتنە شوێنی رووداوەكە و ژمارەیەك تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لە شەڕەكەدا تێوەگلابوون، هەروەها دەستیان لەسەر چەندین پارەچە چەكی جۆراوجۆریشدا گرت كە لە شەڕەكەدا بەكارهێنرابوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی میسان، شەڕەكە لەسەر زەوی كشتوكاڵی و بەشە ئاو روویداوە، هەردوو بنەماڵەكەش سەر بە (هۆزی بەدو)ن.

بە وتەی شایەتحاڵێك، لەئەنجامی شەڕەكەدا 8 كەس لەهەرددوولا كوژراون و 9 كەسی دیكەش بریندارن، كە برینی بەشێكیان سەختە و ئیچستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشكیدان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن