شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 2078

راچڵەكین -

بەگوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەتریشقە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

شەپۆلی بارانبارینەكە لە شەوی شەممە، 14-11-2025 دەستپێدەكات و تاوەكو ڕۆژی دووشەممە، بەردەوام دەبێت. 

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات شەپۆلەكە سەرەتا بە نمەباران دەستپێبكات، دواتر كاریگەریی زیاد دەبێت، بەجۆرێك هەندێكجار هەورەتریشقە و بارانیشی لەگەڵدا دەبێت. ئەگەری بڕێكی كەم لە بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.

بەپێی پێشبینییەكان، بڕی دابارینەكە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بەم شێوەیە دەبێت:

- هەولێر      25 - 30 ملم
- سلێمانی    35 - 40 ملم
- دهۆك       40 - 50 ملم
- كەركووك   50 - 55 ملم
- هەڵەبجە    15 - 20 ملم
- گەرمیان    30 - 40 ملم
- زاخۆ         60 - 70 ملم
- سۆران       50 - 60 ملم
- ڕاپەڕین     60 - 70 ملم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن