دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوچەیەكی هەرێم دەستپێدەكات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1949

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سورداش-ی سەر بە قەزای دوكان رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممە نەوت بەسەر دانیشتووانی ناحییەكەو گوندەكانی دەوروبەری دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئاگادارییەكی لیژنەی چاودێری سووتەمەنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سورداش، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-11-2025 بڵاوكراوەتەوە، رۆژی یەكشەممە 16-11-2025، نەوتی سپی لە شارۆچكەی سورداش و سەرجەم گوندەكانی ناحیەكە دابەشدەكرێت، كە بۆهەر خێزانێك بڕی 200 لیترە و نرخەكەشی 104 هەزار دینارە.

وەك لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، تەنها كۆدی 284 دەتوانێ نەوت وەربگرێت و كۆدی تر نەوتیان پێنادرێت، داواش لە هاوولاتیان كراوە، پێویستە كارتی زیرەكی نەوت ئامادە بكرێت لەكاتی وەرگرتنی بەشە نەوتەكەدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن