راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی داواکراوێکی
لە سنووری سەیدسادق راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی بڕیاری
دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پارێزگای هەڵەبجەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان،
دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و شوێنی تۆمەتبار
دەستنیشانکرا و توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە
دەستگیربکرێت.
باسی لەوەشکرد: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەست
بەسەر پارچەیەک چەک لە جۆری دەمانچەدا گیرا و لە ئێستاشدا تۆمەتبار (ئـ.ح.ح) بە
بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان راگیراوە و دوەای تەواوکردنی
رێککارە یاساییەکان رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.