راچڵەكین-
هاوڵاتیان لەبارەی دوواهەمین مۆڵەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك ئاگادار دەكرێنەوە. بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی-یش دەڵێت، لە٪١٣هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراكیان پڕنەكردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2025 ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراكی سلێمانی رایگەیاند، تەنها چوار رۆژ ماوە لەبەردەست هاوڵاتیاندا بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك و مۆڵەتەكە رۆژی 20ی ئەم مانگە كۆتایی دێـت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە:" لە ئەمڕۆ دووشەممە تا20ی تشرینی دووەمی 2025 ئەپلیكەیشنی خۆ تۆماركردن لەپسووڵەی ئەلیكترۆنی خۆراك بۆ ئەو هاوڵاتیانە كارا دەكرێتەوە كە بەهەر هۆكارێك بێت، نەیانتوانیوە خۆیان تۆمار بكەن."
پێشتر، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، لەدوای 20ی مانگەوە دەست بە قۆناغی دووەم دەكرێت كە ئەویش چەند خزمەتگوزارییەك لەخۆ دەگرێت وەك تۆماركردنی ناوی منداڵ، سڕینەوەی ناوی مردوو و گواستنەوەی پسووڵە لە بریكارێكەوە بۆ بریكارێكی دیكە یان لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە یان لە شارێك بۆ شارێكی دیكە، هەروەها تۆماركردنی ئەو كەسانەی ژیانی هاوسەریان پێكهێناوە و پسووڵەی خۆراكیان نییە.
"نرخی تۆماركردن یان سڕینەوەی ناوی ئەندامانی خێزان 2 بۆ 3 هەزار دینار دەبێت، بۆ ئەوەش تەنیا كارتی نیشتمانیی منداڵی تازە لەدایكبوو یان بەڵگەنامەی مردنی مردووەكە هەیە." نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان وا دەڵێت.