راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، باشترە بۆ سوریا لەگەڵ وڵاتەكەیدا بگاتە لێكتێگەیشتنی ئەمنی.
بنیامین ناتانیاهۆ، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فەركی ئیسرائیل ووتی:" لەبەرژەوەندی سوریایە بگاتە رێككەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل، چونكە ئیسرائیل وڵاتێكی زۆر بەهێزە، هەر رێوشوێنێكیش بگیرێتە بەر بۆ خۆ بەدوورگرتن لە بەریەككەوتن لەنێوانماندا بە قازانج لەبەرژەوەندی سوریا دەشكێتەوە، هەروەك سودی دەبێت بۆ ئیسرائیل."
سەبارەت بەسەردانەكەشی بۆ ناوچە سنورییەكانی سوریا لەگەڵ ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەكردووە:" ویستم دڵنیا ببمەوە لەوەی هێرشێكی هاوشێوەی 7ی ئۆكتۆبەر لەهیچ سنوورێكی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتان رووناداتەوە، لەوێ بووم بۆ ئەوەی دڵنیابم لەوەی سیاسەتەكانمان لەوبارەیەوە وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت."
لێدوانەكەی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لەكاتێكدا دێت، كەلەئێستاد دانووستانەكانی نێوان تەلئەبیب و دیمەشق لەبارەی رێككەوتنی ئەمنی نێوانیان گەیشتووەتە قۆناعێكی چەقبەستوو.