داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و دەوروبەری زیادیكردووە

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 231


راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 15 تا 21ی 11ی  2025 ، بڕی (10) ملیارو (590)ملیۆن و (757)هەزار و (829)دینار بووە، لە (82%)ـی داهاتەكە نەختینەیەو (18%)ی چەكە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  39.27% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 2 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 8 تا 14-11ی ئەیلولی  2025 بریتیی بوو لە (7) ملیارو (604) ملیۆن و (500) هەزارو (525) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.   

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن