گۆڕەپانی ئەمەوییەكان لەدیمەشق
راچڵەكین-
سوپای ئەمریكا بەنیازە ئەو هێزانەی رەوانەی دیمەشق-ی پایتەختی دەكات، لە فڕۆكەخانەی " ئەلمززە" جێگريان بكات، وەك ئەوەی سەرچاوەیەكی سوری بە سكای نیوزی عەرەبی راگەیاندووە.
پێشتر شەش سەرچاوەی ئاگادار بە رۆیتەرز-یان راگەیاندبوو، سوپای ئەمریكا بەنیازە هێزێك لە بنكەیەكی ئاسمانی دیمەشق-ی پایتەختی سوریا جێگیر بكات، لەهەنگاوێكدا بۆ هێنانە ئارای رێكەوتنێكی ئەمنی لەنێوان سوریا و ئیسرائیل.
ئەو سەرچاوانە وتبوویان، ئامانجی ئەمریكا ئەوەیە ئەو بنكەیە بەكاربهێنێت بۆ چاودێریكردنی ئەگەری هەر رێكەوتنێك لەنێوان ئیسرائیل و سوریا.
هاوكات دوو سەرچاوەی سوری بڵاویانكردووەتەوە، لەگفتوگۆ هونەرییەكانی نێوان دیمەشق و واشنتۆن ئەوە روونكراوەتەوە، ئەو بنكە سەربازییە بۆ مەبەستی لۆجستی وەك چاودێری، تێكردنەوەی سووتەمەنی، كارە مرۆییەكان بەكاربهێنرێت لەگەڵ بوونی دەسەڵاتی تەواوی سوریا بەسەر ئەو دامەزراوەیەدا.