ئاسایش بكوژی رووداوەكەی عەلوەی سلێمانی دەستگیر دەكات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 967

راچڵەكین -

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند كە شەوی رابردوو لە عەلوەی شارەكە گەنجێكی كوشت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی ٢٠٢٥/١١/٢٠ دوای دروستبوونی كێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە ڕێگای نێوان كەلار - سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەكەوێتە نێوانیان، یەكێك لەشۆفێرەكان بە (دەرنەفیز) هێرش دەكاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بەسەختی برینداری دەكات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەكە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێكرد، تۆمەتباری ڕووداوەكە خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی كرد و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش و بەماددەی 406 لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن