پاكستان.. تەقینەوەیەك دەیان قوربانیی لێدەكەوێتەوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 734

راچڵەكین -

بەهۆی روودانی تەقینەوەیەك لە رۆژهەڵاتی پاكستان، 15 كەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

میدیاكانی پاكستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 21-11-2-2025، تەقینەوەیەك لە هەرێمی بەنجاپ لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكە روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانیش، 15 كەس لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستدا و دەیان كەسی دیكەش بریندار بوون، كە برینی هەندێكیان سەختە و باری تەندروستیشیانی ناجێگیرە.

رووداوەكە لەناو كارگەیەكی پترۆكیمیاوی روویداوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی پاكستان، لەكاتی كاركردندا لەناو كارگەكە، كە دەكەوێتە ناوچەیەكی نیشتەجێبوون، تەقینەوەیەكی گەورە روویدا و بەشێكی كارگەكەش داڕما، بەهۆیەوە چەندین كرێكار كەوتنەژێر داروپەردووی بەشە رووخاوەكەی كارگەكەو لەلایەن تیمەكانی فریاگوزارییەوە دەرهێنران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن