راچڵەكین -
ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی كە ئەمڕۆ هەینی بەنگلادیشی گرتەوە، بۆ 10 گیانلەدەستدان و سەدان برینار بەرزدەبێتەوە.
میدیاكانی بەنگلادیش بڵاویانكردەوە، لەئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی كە گوڕەكەی 5.5 پلە بوو بەپێوەری رێختەر، تا ئێستا 10 گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە 300 كەسی دیكەش بریندار بوون.
چەقی بوومەلەرزەكە ناوچەی نارسینگدی بووە لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، بەهۆی بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەكە، لە زۆربەی ناوچەكانی دیكەی ئەو وڵاتە هەستی پێكراوە.
لەدوای رووداوەكە، دەیان تیمی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی بوومەلەرزەكە بەمبەستی بەهاناوەچوونی زیانلێكەوتووان، چاوەڕوانیش دەكرێت ژمارەی قوربانیان بەرزتر ببێتەوە.