ئەمریكا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق هۆشداریی دەدات

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 311

راچڵەكین -

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عێراق، هۆشداریی لەبارەی دەستوەردان لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دەدات و رایدەگەیەنێت: واشنتۆن رێگە بە هیچ لایەنێكی دەرەكی نادات دەستوەردان لەو بابەتەدا بكات.

مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عیراق، لە پەیامێكدا كە تۆڕی (x) بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی سەردانی عیراق دەكەم و لەگەڵ سەركردە سەرەكییەكانی كۆببمەوە.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عیراق هاتووە، "عیراق لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هیوادارین لە چەند مانگی داهاتوودا ئەم پێشكەوتنە بەردەوام بێت".

ساڤایا هۆشداریشیداوە لە دەستوەردان لە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق و رایگەیاندووە، بە وردی چاودێری پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكەین، با روون بێت كە ئەمریكا هیچ دەستوەردانێكی دەرەكی لە داڕشتنی حكومەتی نوێی عێراق قبوڵ ناكات و ڕێگەی پێنادات.

هۆشدارییەكەی نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عیراق هاوكاتە لەگەڵ هەوڵی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ پێكهێنانی حكومەت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن