راچڵەکین-
لە باکووری رۆژئاوای نەیجیریا نزیکەی 230
خوێندکار لەلایەن تیرۆرستانەوە رفێندران.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: لە خوێندنگەیەکی کاسۆلیکی لە باکووری
رۆژئاوای نەیجیریا 227 خوێندکار و مامۆستا لەلایەن ئەندامانی گروپە
تیرۆرستییەکانەوە رفێندراون.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمە دووەمین رووداوی لەمشێوەیەیە لە ماوەی هەفتەی
رابردوودا، لە رووداوی پێشوودا تیرۆرستان 215 خوێندکار و 12 مامۆستایان لە
خوێندنگەیەک رفاند کە دەکەوێتە ویلایەتی نیجەر لە نەیجیریا.