کەشناسی: کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، خێرایی با لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با هاوشێوەی ئەمڕۆ لەنێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن