راچڵەکین-
تەیمور محەمەد سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە
رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە ئەو گرێبەستە هەڵدەوەشێتەوە کە لەگەڵ پرۆژەی روناکی
واژوومان کردبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد: گرێبەستەکە بۆ ئەوەبوو لە ماوەی شەش
مانگی رابردوودا هەر کاتێک کارەبا بڕا، ئێمە لە رێگەی مۆلیدەکانەوە کارەبا بۆ
دانیشتووانی شاری هەڵەبجە دابین بکەین.
باسی لەوەشکرد: داوامان کردبووە تاوەکو 30ی ئەم مانگە
گرێبەستەکانمان بۆ درێژ بکرێتەوە، بەڵام لە ئەمڕۆوە سەرپشکین لە لابردنی
مۆلیدەکانمان و لە حاڵەتی بڕانی کارەباشدا نابێت کارەبا بدەینە هاوڵاتییان.