ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ کاتژمێر 6:15ی ئێوارە بە کاتی کوردستان، لە یارییەکی زۆر بەهێز لە گەڕی 13ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی ئەتلەتیک بلباو دەکات.
بەرشەلۆنە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە یاریگا مێژووییەکەی کامپ نۆ لەدوای ئەوەی کاری نۆژەنکردنەوەی کۆتاییهات و ڕێگەی پێدرا بگەڕێتەوە نێو ئەو یاریگایە، هانسی فلیک ڕاهێنەری یانەکە بەدوای سەرکەوتندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە بەدەستبهێنێت، هەرچەندە بە شێوەیەکی کاتی، بەڵام چاوەڕوانی یارییەکانی دیکەی خولەکە دەکات.
یانەی بەرشەلۆنە لەم یارییەدا لە تواناکانی هەریەک لە ئەندری تیر شتیگن و گاڤی و پێدری بێبەش دەبێت و هەروەها فرێنکی دی یۆنگ بەهۆی کارتی سورەوە بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لەم یارییەدا ناتوانێت یاریی بکات.
بەڵام هەواڵە دڵخۆشکەرەکە بۆ هاندەرانی بلاوگرانا ئەوەیە کە هەریەک لە ڕافینیای بەڕازیلی و جوان گارسیای گۆڵپاڕێز گەڕاونەتەوە لیستی یاریزانانی یانەکە، بەڵام مارکۆس ڕاشفۆرد کە توشی نەخۆشی پەتا ببوو دیار نییە کە دەتوانێت یاریی بکات یاخود نا.
بەپێی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، پێکهاتەی چاوەڕانکراوی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
گۆڵپارێز: خوان گارسیا.
هێڵی بەرگری: کۆندی ، ئاراوخۆ ، کۆبارسی ، باڵدی.
هێڵی ناوەند: کاسادۆ ، ئیریک گارسیا ، لامین یامال ، ئۆلمۆ ، فیران تۆرێس.
هێڵی هێرشبەر: ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.