بەرشەلۆنە دەیەوێت هاوڕێیەکی مێسی بکڕێت

وەرزش

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 130

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە بڕیاریداوە گرێبەست لەگەڵ هاوڕێی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هێڵی هێرشبەری بەهێزتر بکات.

بارسا دەیەوێت هێرشبەرێکی نوێ بۆ وەرزی داهاتوو بگوازێتەوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی نادڵنیایی داهاتووی هێرشبەرە سەرەکییەکەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیدارەی خوان لاپۆرتا کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا بارسێلۆنا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێی نەداوە، بەڵام یانەکە لە مانگی یەکەوە مەبەستەکانی ڕوون دەکاتەوە، جولیان ئەلڤارێزی یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەو یاریزانەیە کە ئامانجی ئەم ڕۆڵەیە.

گواستنەوەی ئەلڤارێز خواستێکی شەخسی خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنەیە، کە بە تامەزرۆییەوە دەیەوێت بە ڕەنگی بلاوگرانا بیبینێت، هەرچەندە تاکە یاریزان نییە لە لیستی کورتی یانەکەدا کە لە ماوەی داهاتوودا بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبەری یانەکە بەهێزتر بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرشەلۆنە بەهەمان شێوە پەیوەندی بە شوێنکەوتنی یاریزانانی دیکەوە هەیە، وەک هاری کەین هێرشبەری ئینگلتەرا لە یانەی بایرن میونشن، بەڵام دۆخی دارایی ئیدارەی لاپۆرتا ڕەنگە بەدواداچوونەکانی بلاوگرانا ئاڵۆزتر بکات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن