راچڵەکین-
لە سەرەتای راگەیاندی ئاگربەستی غەززەوە تاوەکو ئێستا، نزیکەی 70 منداڵ
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند: سەرەڕای چوونە بواری جێبەجێکردنی
ئاگربەستەوە لە غەززە، بەڵام ئێمە هەموو رۆژێک دەبینە شایەتحاڵی منداڵانی
فەڵەستینی.
ئاماژەی بەوەشکرد: چوارشەممەی رابردوو حەوت منداڵی فەڵەستینی لە شاری غەززە
بوونەتە قوربانی و رۆژی دواتریش منداڵێکی تر بووە قوربانی، لەکاتی راگەیاندنی
ئاگربەستەوە تاوەکو ئێستا 67 منداڵ لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل گیانیان
لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بریندار بوون.