نەوت بەسەر دانیشتووانی قەزایەكی سنووری سلێمانی دابەشدەكرێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 400

راچڵەكین -

پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێم بەردەوامەو سبەینێ نەوتەكە لەچەند گەڕەكێكی قەزای دەربەندیخان دابەشدەكرێت.

لیژنەی سووتەمەنی سەر بە قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان، لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە 23-11-2025،  دەستدەكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بەەر دانیشتووانی گەڕەكەكانی (كانی توو - سەرا- گەڕەكی سیروان كەمپی خوار)، دابەشكردنی نەوتەكەش لەڕێگەی عەدادەوە دەبێت.

بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم، هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت بە نرخی 104 هەزار دینار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن