ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و نوری مالیكی ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 244

راچڵەكین -

بارەگای بارزانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و نوری مالیكی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: هەردوولا جەختیانكردەوە كە پێویستە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵكی عێراق.

ئەمڕۆ شەممە 22-11-2025، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، سەردانی پیرمام-ی كرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن كرد و جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بخرێنە خزمەتی خەڵكی عیراق.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەكە و بڕیار لەسەر بەردەوامیی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاكان و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسیەكانی نێو پرۆسەی سیاسیی عیراق درا.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن