راچڵەكین -
لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە رۆژئاوای عیراق، چوار كەس گیانیان لەدەستدا، كە دوانیانی ئەفسەری پلە باڵای سوپای عیراقن.
سەرچاوەیەكی تەندروستی لە پارێزگای ئەنبار بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 22-11-2-2025، رووداوێكی پێكدادان لەسەر رێگای نێودەوڵەتیی حەدیسە لە رۆژئاوای عیراق لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیكەش بریندار بوون.
بەوتەی سەرچاوەكە، دوو لە قوربانییەكان، ئەفسەری سوپای عیراق، یەكێكیان بە پلەی عەمید و ئەوی دیكەش پلەی موقەدەمە، هەردووكیان خەڵكی شاری كەركوكن.