بوومەلەرزە لە شارێكی عیراق روویدا

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 241

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەك لە شاری تكریت-ی سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین روویدا و هیچ زیانێكی گیانی و دارایی لێنەكەوتەوە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق بڵاویكردەوە،  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 22-11-2025، بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.4 پلە بە پێوەری رێختەر، لە شاری تكریت روویدا..

چەقی بوومەلەرزەكە لەدووری 35 كیلۆمەتر لە باكووری رۆژهەڵاتی تكریت روویداوەو لە ناوچەكانی دەوروبەری شارەكەش هەستی پێكراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و دارایی بەدواوە نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن