راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە وڵاتی هەنگاریا بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە (30) دەرفەتی خوێندن (10 ماستەر و 20 دكتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەڕەخسێنێت.
بۆ خوێندنەوەی وردەكاریی زەمالەكە، كلیكی ئەم بەستەرە بكە:
مەرجەكان:
- پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
- پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی كرداری هەبێت تا (2026/9/1) لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- بۆ كاندیدانی دكتۆرا، سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە بن كە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان كردوە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشكەشكار بە لایەنی كەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاكەی لە تاقیكردنەوە ستانداردەكانی دیكەی توانستی زمان هەبێت كە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) وەك خشتەی بەراوردكاری هاوپێچە.
- لەكاتی پێشكەشكردن بەڵگەنامە رەسەنەكان بە وەزارەتەكەمان پێویستە تێستی زمان بەسەرنەچوو بێت.
- ئەو پێشكەشكارانەی دوایین بڕوانامەیان بە زمانی ئینگلیزی خوێندوە، لەكاتی پێشكەشكردنی بەڵگەنامە رەسەنەكان ئەگەر تاقیكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی نەبوو، داواكارییەكەی وەردەگیرێت.
- داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ خوێندن پێشكەش بكات. (واتا بۆ خوێندنی ماستەر؛ بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت هەروەها بۆ خوێندنی دكتۆرا؛ دەبێت ماستەر و دكتۆراكەی هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناكات، هەروەها پرۆسێسی وەرگرتنی ڤیزای هاوسەر و منداڵ ناكرێت.
- كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت؛ واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
- لە كاتی داواكردنی بەڵگەنامە رەسەنەكان، ئەگەر داواكار فەرمانبەر یان مامۆستا بوو، دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەكەی خۆیەوە پێشكەش بە وەزارەتەكەمان بكات.
- كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، بۆ خوێندنی ماستەر مانگانە بری نزیكەی (110) یۆرۆ و بۆ خوێندنی دكتۆرا مانگانە بری نزیكەی (355 - 460) یۆرۆی وەك دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و كرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانكۆ بۆ دابیندەكرێت، بەڵام كرێی فڕۆكەی بۆ دابین ناكرێت. (بۆ زیاتر وردەكاری تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن).
- دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لە لایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەكەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (5) ی سالی 2021 كاندیدەكان هەڵدەبژێرێت.
- ئەگەر كاندیدی سەركەوتوو پاشگەز بوەوە، یان داوای دواخستنی خوێندنەكەی بكات یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، جارێكی دیكە بۆی نییە داواكاری پێشكەش بە هیچ بەرنامەیەكی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ و دەرەوە بكات.
- ئەگەر كاندید پاشگەزبوەوە یان وازی لە خوێندنەكەی هێنا، ئەوا بڕی ئەو كەفالەیەی بەرامبەر خوێندنەكەی لە كاتی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن یان دەركردنی فەرمانی وەزاری پەیوەندیكردن بە خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەر نین پێشكەش دەكرێت، لێیان وەردەگیرێت.
- هەر كاتێك كاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشكەش بە لایەنی هەنگاریا یان وەزارەت بكات، ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەكەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.
- دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردن بریتییە لە (2026/1/15).
- ئەو خوازیارانەی دكتۆرا كە پێشتر بۆ خۆیان قبوڵی خوێندنیان وەرگرتوە یان ڕەزامەندی سەرپەرشتیاریان بەدەستهێناوە، هەلی وەرگرتنیان لەم سكۆلەرشیپە زیاترە.
- پێشكەشكردن راستەوخۆ تەنیا لە رێگەی ماڵپەری سەرەكی زەمالەكە (هەنگاریا) دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشكەشكردن، سەردانی ئەم بەستەرە بكەن:
لەبەر ئەوەی پێشكەشكردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەكەیە، تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەت هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا كاری لەسەر بكات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەكە لە ڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەكەمان، بە هیچ شێوەیەك سەردانی وەزارەت مەكەن.
بۆ زانیاری تەنها ئەو زانكۆ و پسپۆڕییانەی كە لە سیستەمەكە بۆ فێرخوازانی هەرێمی كوردستان كراوەیە، دەكرێت داواكاری پێشكەش بكرێت.
خشتەی بەراوردكاری زمانی ئینگلیزی لەم بەستەرە ببینە.