راچڵەكین-
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق، بە تۆمەتی راوكردنی ئاژەڵی كێوی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2025 بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق بڵاویكردووەتەوە:"دوای بڵاوكردنەوەی وێنەی راوكردنی ئاژەڵی كێوی لە سۆشیال میدیا ، مەفرەزەكانمان بەدواداچوونی وورد و خێرایان دەستپێكرد و لەئەنجامدا توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە ئاژەڵی كێویان راوكردووە."
لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەكە بۆ ڕێكخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوە.