ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەكرێنەوە كەناویان بۆ حەجی 2026 دەرچووە

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین-

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بەوەزارەتی ئەوقاف و كارووباری ئایینی، داوا لەو هاوڵاتیانە دەكات كە ناویان بۆ حەجی 2026 دەرچووە، سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومرە بكەن و دانانی تێچووی حەجەكانیان دابنێن كە بڕەكەی 7 ملیۆن و 100 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2025 بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بڵاویكردووەتەوە:" ئاگاداری هەموو ئەو كەسانە دەكەینەوە كە بۆ حەجی 2026 ناویان لە تیروپشكی حاجیان دەرچووە بە زووترین كات تا رۆژی پێنجشەممە 27/11/2025 سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومرە بكەن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان و دانانی تێچووی حەج ، هەر كەسێك دوا بكەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت."

پێداویستییەكان ئەمانەن :
۱-  پاسپۆرتی ئەسڵی
2-كۆپییەكی ڕەنگاو ڕەنگ لە پاسپۆرت، كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری لە یەك لاپەرەدا كۆپی بكرێت.
3-وێنەیەكی ڕەنگاو رەنگ .
4- ئامادەكردنی تێچووی حەج كە بڕەكەی حەوت ملیۆن و سەد هەزار دینارە (7.100.000).

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن