پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 119

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور.  پلەكانی گەرما  نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەینێ دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسمان ساماڵ  و پەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

هەولێر : 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆك : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 22  پلەی سیلیزی
كەركوك : 25 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن