راچڵەكین-
بڕیارە بەم نزیكانە كوژمەیەكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم دابەش بكرێت وەك بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2025، نەوزاد شێخ كامیل، رایگەیاند:" هەفتەی ڕابردوو حكومەتی فیدراڵی بڕیاری دا، 500 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی عیراق و هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت. تا ئێستا حكومەتی هەرێم، لە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ئاگادار نەكراوەتەوە، هەر كاتێك ئاگادار بكرێینەوە، بە دڵنیاییەوە ڕایدەگەێنین و بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەكەین." وەك میدیای پارتی بڵاویكردووەتەوە.
شایستەی دارایی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە لای حكومەتی فیدراڵ، زیاتر لە 300 ملیار دینارە، تاوەكو ئێستا بەغدا تەنیا نزیكەی 72 ملیاری ناردووە و زیاتر لە 240 ملیار دینار لای حكومەتی عیراق ماوەتەوە. وەك بەرپەرسەكەی بارزگارنی هەرێم بڵاویكردووەتەوە.