راچڵەكین -
وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی راكێشانی پارە لە هەژماری تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی، وەڵامی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی دەداتەوەو رایدەگەیەنێت: هیچ بڕە پارەیەك رانەكێشراوەن بەڵكو هەژمارەكە بلۆككراەو.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وەڵامی لێدوانێكی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراقی دایەوە كە رایگەیاندبوو پارەی تایبەت بە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی راكێشراوە و بۆ مەبەستی دیكە بەكارهێنراوە، بە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی هاتووە، لێدوانەكەی وەزیری كارباری كۆمەڵایەتی زانیاری ناڕاستی تێدابووە، هیچ بڕە پارەیەك لە تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی رانەكێشراوە، بەڵكو هەژمارە بانكییەكەی بلۆككراوە، ئەویش دوای ئەوەی بۆمان دەركەوت كە پارەی تۆڕەكە بۆ مەبەستی دیكە لە دەرەوەی دەسەڵاتەكان بەكارهێنراوە.
وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، بابەتەكە خراوەتە ژێر چاودێری و وردبینیی دیوانی چاودێری كۆمەڵایەتی و ئەو تێبینییانە تۆماركراوە كە لەسەر شێوازی بەكارهێنانی پارەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتیی هەبوون. جەختی لەوەشكردووەتەوە كە وەزارەت پابەندبوونی تەواوی هەیە بە یاسا و رێنماییەكان و بەردەوامیش دەبێت لە هاكارییەكانی لەگەڵ دەستەكانی چاودێری بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەكان و رێگەنەدان بە سوودوەرگرتن لە سامانی گشتی بۆ مەبەستی دیكەی دەرەوەی چوارچێوە تەرخانكراوەكان.