رۆژێك پشووی فەرمی لە چەند پارێزگایەکی عیراق رادەگەیەنرێت

عێراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 390

راچڵەكین -

پارێزگاكانی بابل، میسان و زیقاڕ بڕیاریاندا رۆژی سێشەممە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، بكرێتە پشووی فەرمی.

دیوانی هەرسێ پارێزگای بابل، میسان و زیقاڕ، لە سێ راگەیەندراوی جیادا بڵاویانكردەوە، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، كچی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) و هاوسەری ئیمام عەلی كوڕی ئەبو تاڵب، بڕیاردرا رۆژی سێشەممە 25-11-2025، بكرێتە پشووی فەرمی لە فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكانی ئەو پارێزگایانە.

وەك لە راگەیەندراوەكاندا هاتووە، پشووەكە فەرمانگە ئەمنی و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوەو دەوامی فەرمابەرانی ئەو فەرمانگەیانە ئاسایی دەبێت.

پێشتریش هەردوو پارێزگای كەربەلا و واست، بڕیاریاندابوو رۆژی سێشەممە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی فاتیمەی زەهرا، بكرێتە پشووی فەرمی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن