راچڵەكین -
ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتباری رووداوی تەقەكردنەكەی دوێنێی شاری سلێمانی و سێ هاوكاری دەستگیردەكات، كە بە سێ فیشەك ئامۆزایەكی خۆی بریندار كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێ:دا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، نیوەڕۆی دوێنێ شەممە 22-11-2025، لەشاری سلێمانی هاوڵاتییەك تەقە لەئامۆزایەكی دەكات و بەسێ فیشەك برینداری دەكات و هەڵدێت، ئاسایش دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەكە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی دەستپێكرد، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباری تەقەكەری ڕووداوەكە و سێ هاوكاری دەستگیركران.
لەئێستادا تۆمەتباری سەرەكیی رووداوەكە و هەرسێ هاوكارەكەی، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی ٣١/٤٠٥ دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.