راچڵەكین -
بەهۆی هێرشێكی سوپای ئیسرائیلەوە، تەقینەویەكی بەهێز لە باشووری بەیروت-ی پایتەختی لوبنان روویدا و فەرماندەیەكی باڵای حزبوڵڵا كوژرا.
میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە، كەمێك پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل باڵەخانەیەكی لە باشووری بەیروت-ی پایتەخت بۆردومان كرد، كە گومان دەكرێت فەرماندەیەكی باڵای حزبوڵڵای لوبنانی بەئامانج گیرابێت.
تەقینەوەكە بووە هۆی خاپووربوونی ئەو باڵەخانەیەی كە لەلایەن هێزە ئاسمانییەكانی ئیسرائیلەوە بۆردوما كرا.
هاوكات كەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، لە بۆردومانكەی باشووری بەیروت دا ، كەسایەتییەكی پلەباڵای حزبوڵڵای لوبنانی كوژراوە، بەبێ ئەوەی ناسنامەكەی ئاشكرا بكات.