لایەنە سوننەكانی عیراق ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی-یان پێكهێنا

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 336


راچڵەكین-

هێزو هاوپەیمانی و لایەنە سوننەكانی براوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، پێكهێنانی ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانیان راگەیاند.

راگەیاندنی ئەو ئەنجوومەنە، لەشاری بەغدادو دوای دەستپێشخەری خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە هات كەبەووتەی خۆیان بەئامانجی یەكخستنی دیدو هەڵوێستەكانە بەرامبەر دۆسێ نیشتمانییەكان و بەردەوامی كاری هاوبەشی نێوان سەركردایەتی و كوتلە سیاسییە سوننەكان. وەك لەراگەیەندراوێكی ئەندامانی ئەنجوومەنەكەدا هاتووە.

لەكۆبوونەوەكەدا محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری، موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، بەدرە فەحل، پارێزگاری سەلاحەدین، سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسم بەشداربوون، كە سەرجەمیان جەختیانكرد لە :"یەكخستنی هەوڵەكان بەئامانجی پارێزگاریكردن لە سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەرەنتیكردنی مافە دەستورییەكان و بەهێزگردنی نوێنەرایەتی لە دامەزراوەكاندا. "

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن