زەمالەی خوێندنی ماستەر لە وڵاتی كۆریای باشوور رادەگەیەنرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 193

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، زەمالەی خوێندنی ماستەر لە وڵاتی كۆریای باشور رادەگەیەنێت و مامۆستا و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم ئاگادار دەكاتەوە، كە ئەو وڵاتە لەڕێگەی ئاژانسی كۆریا بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی (KOICA) ژمارەیەك كورسی ماستەری لە پێنج بواری جیا جیا لە زانكۆكانی خۆی تەرخانكردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هەر كەسێك مەرجەكانی تێدایەو ئارەزووی خوێندنی هەیە لە زانكۆكانی كۆریای باشور، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە سەردانی ئەم بەستەرە بكەن:

مەرج و رێنماییەكان:

• پێشكەشكار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

• پێشكەشكار دەبێت بە لایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٦٥%) كەمتر نەبێت.

• ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.

• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).

• باشتر وایە پێشكەشكار تەمەنی لە (٤٠) ساڵ كەمتر بێت.

• كاندیدی سەركەوتوو لە لایەن وەزارەتەكەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.

• كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی كۆریای باشور پشتگیری دارایی دەكرێت، بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.

تێبینی: 

- هەركەسێك ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

- تكایە بۆ هەر پرسێارێك یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی مالپەری زەمالەكە بكەن.

- لە ئێستادا فۆرمەكان پێشكەش بە ئاژانسی كۆیكا دەكرێت، دوای بڕیاری ئاژانسی كۆیكا، هەنگاوەكانی دواتر بە پێشكەشكار ڕادەگەیەنرێت. 

- دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تكایە بە مەبەستی كردنەوەی فایل، سەردانی ئەم بەستەرە بكەن:

- فۆرمی هاوپێچ (فۆرمی كۆیكا) و تەواوی فۆرمی پەیوەست بە زانكۆكە و پێداویستیەكان بە هەردوو شێوەی هارد كۆپی و سۆفت كۆپی تاوەكو ڕێكەوتی (2025/12/14) پێشكەش بە وەزارەتەكەمان/ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان بكەن.

هاوپێچ؛
https://drive.google.com/.../1G2SkHEZFYHRjiuvcntl.../view...
https://drive.google.com/.../1GYswqw3bCcrvVrCDzvQ.../view...
https://docs.google.com/.../1an81GWHrK2R6zZ5uc7xV.../edit..

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن