راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ناوی وەرگیراوانی كۆلێجی پزیشكی گشتی زانكۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بڵاودەكاتەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 25-11-2025 بڵاویكردووەتەەوە، وەرگیراوانی كۆلێجی پزیشكی گشتی زانكۆی هەڵەبجەی ئاگاداركردووەتەوە، لە ڕۆژانی ٣٠-١١ تا ١-١٢-٢٠٢٥، پەیوەندی بە تۆماری گشتی زانكۆی هەڵەبجەوە بكەن بۆ ڕێوشوێنەكانی خۆتۆماركردن.
