كەشوهەوای هەرێم گۆڕانكاریی بەسەردا دێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 167

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2-12-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، پلەكانی گەرماش (2-3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ نزم دەبێتەوە.

سبەینێ چوارشەممە 3-12-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور وە لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت، پلەكانی گەرماش نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك : 19 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 18 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن