دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوە و بردنی ئینگلاینی تاوەرەكانی كارەبا دەستگیر دەكرێن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین -

كارەبای سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوەی و دزینی ئینگلاین و ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان هەردوو ناحیەی ئاشتی و ئاغجەلەر رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی،  دوای ئەوەی زیاتر لە 450 پارچە ئەنگڵلاینی تاوەرەكانی كارەبا (هێڵی 132 كەی ڤی بازیان - رانیە) لەنێوان هەردوو ناحییەی ئاغجەلەر و ئاشتی لێكرابووونەوە و دزرابوون، لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنورەكەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركراون و لەژێر لێكۆڵینەوەدا.

كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بە لێكردنەوەو دزینی ئینگلاین و ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا دەگیرێتەبەر.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن