لەبارەی داواكەی سوودانی بۆ راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر روونكردنەوە دەدرێت

عێراق

40 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 144

راچڵەكین-

كۆمپانیای دانەغاز لەبارەی دەنگۆی ئەوەی لەلایەن نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی، سەركۆوەزیرانی عیراق داوایان لێكرابێت بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر رابگرن، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دانەغاز لەروونكردنەوەكەیدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی كانونی یەكەمی 2025 بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت، هەواڵەكەی ماڵپەری ( ئەلمۆنیتۆر)ی ئەمریكی بەتەواوی ( هەڵەو بێ بنەمایە):"  محەممەد شیاع سودانی، بە ڕوونی ئارەزووی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز بە زووترین كات راگەیاندووە."
 
"سوپاسی تایبەتی سەرۆكوەزیران و نووسینگەكەی دەكەین بۆ پاڵپشتییەكانیان و بۆ وەڵامدانەوەی خێرایان و  سوپاسی بەرپرسانی دیكەی عیراق دەكەین بۆ سەردانی بەپەلەیان بۆ كێڵگەی كۆرمۆر و لێكۆڵینەوەی بەپەلە لەسەر روووداوەكە". دانەغاز وا دەڵێت.

پێشتر پێگەی ئەلمۆنیتۆر لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردبوەوە:"سوودانی فەرمانی بە كۆمپانیای دانەگاز كردووە، كە لە كۆرمۆر كار دەكات، تاوەكو لیژنەی لێكۆڵینەوە كارەكانی تەواو دەكات بەرهەمهێنانی غازی سروشتی ڕابگرێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن