شاندی دەم پارتی دەچێتە ئیمڕاڵی

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 59

راچڵەكین-

شاندی دەم پارتی بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان-ی ڕێبەری زیندانیكراوی پارنی كرێكارانی كوردستان، دەچێتە ئیمڕاڵی.

شاندەكە كەپێكهاتوون لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، لەئێستادا بەرەو ئیمراڵی بەڕێكەوتوون.

سەردانی شاندەكەی دەم پارتی بۆ ئیمڕاڵی لەكاتێكدا دێت، هەفتەی رابردوو شاندێكی كۆمسیۆنی پەرلەمانی توركیا كەلەسێ ئەندام پێكهاتبوون، سەردانی ئیمڕاڵیان كردو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆبوونەوە، بەڵام تائێستا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن