دادوەری عیراق: زیاتر لە 81 ملیار دینارو 35 ملیۆن دۆلار گەڕێندراونەتەوە

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 96


راچڵەكین-

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق ئاشكرای دەكات، بەگوێرەی یاسای لێبووردنی گشتی، بڕێكی زۆر پارە بەدیناری عیراقی و دۆلار گەڕێندراونەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی كانونی یەكەمی 2025 ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی جێبەجێكردنی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ی ساڵی 2016، زیاتر لە 38 هەزارو 787 كەس ئازاد كراون.

ئەوەش روونكراوەتەوە، بەگوێرەی هەمان یاسا تائێستا توانراوە بڕی (81.533.490.482) دیناری عیراقی و (34.347.414.44) دۆلاری ئەمریكی بگەڕێنرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن