کەی حەکیمی دەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان؟

وەرزش

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 184

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

وەلید ڕیگراگی ڕاهێنەری مەغریبی هەواڵێکی خۆشی پێگەیشت سەبارەت بە ئامادەیی ئەشرەف حەکیمی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ بەشداریکردن لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

وەک پێشتر ماڵپەڕی کوورا بڵاویکردەوە، حەکیمی ئامادە دەبێت بۆ یاریکردن لە یەکەم یاری مەغریب بەرامبەر کۆمۆرۆس لە 21ی کانوونی دووەمدا.

حەکیمی دەستی کردووە بە ڕاکردن لەسەر چیمەن و هەفتەی داهاتوو بە تۆپ دەست بە ڕاهێنان دەکات. بڕیارە لە 10ی کانوونی دووەمی داهاتوودا یەکەم یاریزان بێت پەیوەندی بە کەمپی هەڵبژاردەی مەغریبەوە بکات، بە پێچەوانەی یاریزانە پیشەگەرەکانی دیکە کە تا 15ی کانوونی دووەم لەگەڵ یانەکانیان دەمێننەوە، ئەمەش دوای بڕیارەکەی ئەم دواییەی فیفا کە لە بەرژەوەندی یانەکانی ئەوروپا بوو.

شایانی باسە حەکیمی کە بەم دواییە نازناوی تۆپی زێڕینی ئەفریقای بەدەستهێنا، سێ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا، یەکەمیان لە شاری مورسیای ئیسپانیا و دووەمیان لە پاریس و سێیەمیشیان لە کۆمپلێکسی محەمەد شەشەم لە مەغریب، هەموو ئەمانەش چاکبوونەوەیان دەرخست لە پێکانەکەی پاژنەی پێی کە لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن تووشی بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن