دابەشكردنی نەوت لە ناوچەیەكی سنووری سلێمانی دەستپێدەكات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 981

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت دانیشتوانی شارۆچكەكە ئاگادار دەكاتەوە كە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو نەوتی سپی دابەشدەكرێت.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-12-2025 بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت رایگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە 7-12-2025، نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەشدەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دوو جێگە دیاریكراوە بۆ وەرگرتنی نەوتەكە.

1. عەربەتی سەروو بەردەم مزگەوتی ڕوناكی .
2. عەربەتی خواروو شەهیدان تەنیشت گەراجی عەربەت - سلێمانی

بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم، هەر خێزانێك بڕی 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت بە نرخی 104 هەزار دینار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن