سووریا.. هێرشدەكرێتە سەر چەند مەزارگەیەكی ئاینیی

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 139

راچڵەكین -

گروپێكی چەكداری نەناسراو لە سووریا هێرش دەكەنە سەر چەند مەزارگەیەكی عەلەوییەكان و دەیسووتێنن.

میدیاكانی ناوخۆی سووریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 5-12-2025، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، هێرشیان كردە سەر سێ مەزارگەی ئاینیی عەلەوییەكان لە گوندەوارەكانی پارێزگای تەڕتوس لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە و ئاگریان تێبەردا.

بەوتەی چەند شایەتحاڵێك، چەكدارە هێرشبەرەكان بەچەند ئۆتۆمبێلێكەوە هاتن و دوای ئەوەی هەرسێ مەزارگەكەیان تێكدا، ئاگریان تێبەردان و بەهۆیەوە مەزارگەكان بە تەواوی سووتان، دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتن.

تائێستا حكومەتی سووریا هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی رووداوەكە نەداوە، چەكدارە هێرشبەرەكانیش بەهۆی ئەوەی دەمامكدار بوون، نەتوانراوە بناسرێنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن