راچڵەكین -
یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا خەڵاتی فیفا بۆ ئاشتیی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ هەینی 5-12-2025، لە پەراوێزی ئاهەنگی تایبەت بە تیروپشكی جامی جیهانیی 2026، كە بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كلۆدیا شینباوم سەرۆكی مەكسیك و مارك كارنی سەرۆكوەزیرانی كەنەدا لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ براوەی خەڵاتی فیفای بۆ ئاشتی ئاشكراكرد كە ئەویش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایە.
لە رێوڕەسمەكەدا، سەرۆكی یەكێتی نێ,دەوڵەتیی تۆپی پێ، خەڵاتەكەی پێشكەش بە ترەمپ كرد و رایگەیاند: پێدانی ئەو خەڵاتە بە سەرۆكی ئەمریكا، لەبەرامبەر هەوڵەكانیەتی بۆ ۆتایی هێنان بە جەنگ و ململانێكان لە جیهاندا.
لە بەرامبەردا سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: بەردەوام دەبم لە هەوڵەكانم بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی لە جیهاندا.