کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 160

راچڵەکین- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و باران بارین بەشێوەی نمە باران و مامناوەند سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات، پاشان تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن